چالاکانی مەدەنیی بۆکان لە شەوی یەڵدا، ڕۆیشتنە سەر مەزاری شەهیدانی شۆڕشی ژینا و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، چالاکانی مەدەنی و خەڵکی بوێری شاری بۆکان، شەوی چوارشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە درێژترین شەوی ساڵدا، بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان شۆڕشی ژینا سەردانی گۆڕستانی ئەو شارەیان کردووە و لە سەر گۆڕی شەهیدانی ڕاپەڕین بە داگیرسانی مۆم و دانانی چەپکە گوڵ لە سەر مەزاری شەهیدان پەیمانی وەفاداری و درێژەدانی ڕێگای شەهیدانیان دووپات کردەووە.
یەڵدای ئەمساڵ جیاواز لەوەیکە شەوی لەدایکبوونی خۆرەتاوە واتە دوکتور قاسملوو، شەوی پەیمان نوێکردنەوەش لەگەڵ هەموو شەهیدانی ڕاپەڕین لە شارەکانی کوردستان بوو.