کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی لە دایکبوونی دوکتور قاسملوو لە زانکۆی کوردستان

11:10 - 1 بەفرانبار 2722

خوێندکارانی تێکۆشەر و بوێری زانکۆی کوردستان، لە شەوی یەڵدا، یادی لە دایکبوونی دوکتور "قاسملوو" ڕێبەری هەرگیز نەمری گەلی کوردیان بەرز ڕاگرت.

خوێندکارانی بوێری زانکۆ کوردستانی سنە، لە درێژترین شەوی ساڵدا واتە شەوی یەڵدا بە دانانی هێماکانی کورد وەک هەوری و جامانە یادی لە دایکبوونی خۆرەتاو دوکتور"عەبدولڕەحمان قاسملوو"یان بەرز نرخاند و لەو شەوەدا کە شەوی لەدایکبوونی خۆرەتاوە پەیمانی وەفادارییان بە ڕێبازەکەی تا گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی کورد لەگەڵ نوێ کردەوە.

شەوی یەڵدای ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی دیکە کە شۆڕشی ژینا بە دروشمی"ژن ژیان ئازادی" لە هەموو کوردستان و ئێران لە ئارادایە، بەڕێوە دەچێ و خوێندکارانی بوێری کوردستان لە شوێنی خوێندنەکەیان یادی ڕێبەری مەزن و کارێزمای کوردیان کردەوە و پەیمانی وەفاداریی بە ڕێبازی دوکتور قاسملوو و هەموو شەهیدانی کوردستانیان دووپات کردەوە.