![](/content/upload/1/news/57675_w920.jpg)
هەواڵدەریی هێرانا لە نوێترین ڕاپۆرتیدا نووسیویەتی کە ٥٨ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی ڕاپەڕینەکانی گەلانی ئێران مەترسیی لەسێدارە دانیان لەسەرە.
هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا لەسەر بارودۆخی بەندکراوانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران نووسیویەتی: "لە ئێستادا ٥٨ هاووڵاتیی کە لە کاتی ڕاپەڕینەکاندا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە تۆمەتی ناڕەوایان خراوەتە پاڵ و مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە".
ئەو هەواڵدەرییە لەم پێوەندییەدا هەروەها ڕایگەیاندووە کە لەو ئامارە دوو منداڵ و دوو ژنیش کە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون مەترسیی لە سێدارەدانیان لەسەرە و ڕێژیمی ئێران لە دادگایەکی نادادپەروەردا بە تۆمەتی موحاربە و موفسێدی سەر زەوی دادگاییان دەکا و سزای سێدارەیان بەسەردا دەسەپێنێت.