کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی شۆڕشگێڕی سەقز شەوی "یەڵدا"یان لە شەقامەکانی شار جەژن گرت

11:18 - 1 بەفرانبار 2722

لاوانی شۆڕشگێڕی شاری سەقز بۆ جارێکی دیکە لە شەوی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئاشتی، دژی ڕێژیمی کۆنەپەرستی ئاخوندی هاتنەوە سەر شەقامەکانی شار و بەم شێوەیە خۆشییەکی تایبەتیان بەم شەوە پیرۆزە بەخشی.

لە شەوی یەڵدا ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز لەسەر ١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، شەوی لەدایکبوونی شەهیدی نەمر دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو" لاوانی شۆڕشگێڕ لە گەڕەکی کەریم ئاوای شاری سەقز هاتنە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

لاوانی سەقز بە دروشمی "مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر" جارێکی دیکە بە ڕێژیمی پەت و سێدارەیان سەلماند کە سەرکوت و ئێعدامی لاوەکانمان ناتوانێت پێش بە ڕاپەڕین هەتا ڕزگاریمان بگرێت.