![](/content/upload/1/news/57629_w920.jpg)
سەرکۆماری دەوڵەتی ئۆکراین لە کۆنگرەی ئامریکادا وتوویەتی کە دەبێ هەموو دنیا ئەوە باش بزانێ کە هەناردەکردنی دڕۆن لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ ڕووسیە، یارمەتی تێرۆریستێکە بۆ تێرۆریستێکی دیکە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، ڤیلادیمێر زێلێنسکی، سەرکۆماری وڵاتی ئۆکراین، لە سەردانێکیدا بۆ ئامریکا و لە کۆنگرەی ئەو وڵاتە باسی لە یارمەتییە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ ڕووسیە کرد و وتی: "ڕێژیمی ئێران بە دڕۆنی خۆتەقێن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یارمەتی سەربازیی ڕووسیەی داوە بۆ ئەوەی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین چڕتر بن و ئەوەش دەبێتە یارمەتی تێرۆریستێک لە تێرۆریستێکی دیکە.
زێلێنسکی لە درێژەی قسەکانیدا لە کۆنگرەی ئامریکا وتی: "ڕووسیە کە ناتوانێ شارەکانمان تۆپباران بکا، بە مووشەکی بالستیک و دڕۆنەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشمان دەکاتە سەر و شوێنە مەدەنی و گشتییەکان دەکاتە ئامانج، تا ئێستا زیاتر لە ١٨ پارچەی تێکشکاوی دڕۆنەکانی ڕێژیمی ئێرانمان لە خاکی ئۆکرایندا بینیوە و پێویستە کۆماری ئیسلامی لەسەر ئەو کردەوە تێرۆریستییانەی بەربەستی بۆ دابنرێ کە یارمەتی ڕووسیە نەدا.