![](/content/upload/1/news/57677_w920.jpg)
ڕێژیمی ئێران لە ترسی شۆڕش و خرۆشانی خەڵک و دروشمی دژ بە خامنەیی و کۆماری ئیسلامی، تەنانەت ئیزن نادا یارییەکانی تۆپیپێ لە ئێران، تماشاوانیان هەبێت.
حەوتووی دووازدەهەمی خولی تۆپیپێی یانەکانی ئێران لە کاتێکدا کۆتایی پێهات کە ڕێژیمی ئێران لە ترسی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربرینی خەڵک، ئیزنی نەدا کە هیچ تماشاوانێک بچێتە نێو یاریگاکانەوە.
تیمەکانی تۆپیپێی ئێران پاش ئەوەیکە تەنانەت گوڵیشیان لە تیمی بەرانبەریان دەکرد، خۆشحاڵییان دەر نەدەبڕی و هاودەردییان لەگەڵ خەڵکی وڵاتەکەیان دەکرد، یان وەکوو مەیسەم تۆهیدەست و ئەمیر ئەرسەلان موتەهێری، بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئەو ڕاپەینە، پاش گوڵ لێدان فرمیسک لە چاویان دێتە خوارەوە.