کەیوان فاتحی وێنەگری بەتوانا لەسەر ڕووداوەکانی کوردستان و ئێران کارێکی تایبەتی ئەنجام داوە کە لە ماڵپەڕی "Middle East images"دا بڵاو کراوەتەوە.
فاتحی لەبارەی کارەکەی باسی لەوە کردووە ئەو کارە بەشێکە لەو ڕووداو و واقعیەتە تاڵەی کە بەگشتی لە ئێران و کوردستان لە ئارادایە.
ناوبراو وتوویەتی من هەوڵم داوە لەو کارەدا باسی زوڵم و ستەمی لەڕادەبەدەری ڕێژیمی ئێران بە سەر خەڵکدا بکەم و هاوکات ورە و ئازایەتی و قارەمانەتی خەڵک لە بەرانبەر ڕێژیمدا و هەروەها وێنایەک لە داهاتوویەک بە دەستەوە بدەم.
شایانی باسە، کەیوان فاتحی پێشمەرگەی کوردستانە و لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا خەبات دەکا.