کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆیتێرز: ئێران بۆ دەورلێدانی گەمارۆکان ڕاهێنان بە وڵاتی وێنێزۆئێلا دەکا

11:01 - 10 سەرماوەز 2722

ڕێژیمی ئێران بە هاوکاریی وڵاتانی چین و وێنێزۆئێلا، هەوڵ دەدا کە بەدەورلێدانی گەمارۆکان فرۆشتنی نەوتی وڵاتەکەی ئاسانتر بکاتەوە.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکا کە ڕێژیمی ئێران بۆ دەورلێدانی گەمارۆکان کەڵک لە نەوتهەڵگرێکی چینی بەناوی" یانگ یوونگ" وەردەگرێ و دەیهەوێت لەو ڕێگایەوە گەمارۆکان دەور لێ بدات و نەوت بە وڵاتی وێنێزۆئیلا بفرۆشێت.

ئەو هەواڵدەرییە بە پشتبەستن بەو بەڵگەنامانەی کە لەبەر دەستیدایە ئاشکرای کردووە کە ڕێژیمی ئێران تا ئێستا کەڵکی لە سێ نەوتهەڵگری چینی بەمەبەستی دەورلێدانی گەمارۆکان وەرگرتووە و بەو شێوەیە دەیهەوێت نەوت بۆ وێنێزۆئێلا بەڕێ بکات و لە هەمان کاتدا بۆ چۆنیەتیی دەرولێدانی گەمارۆکان ڕاهێنان بە هێزی دەریایی ئەو وڵاتە دەکات.