کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی دڕۆنی ڕێژیمی ئێران لە سووریە

10:42 - 2 بەفرانبار 2722

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل، فڕۆکەخانەی "ئەلقەسیری" سوورییەیان کە بووەتە شوێنی بەرهەمهێنان و لێکۆڵێنەوە لەسەڕ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران، بوردمان کرد.


هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی کە هێزی ئاسمانیی ئەرتشی ئیسرائیل، یەکەی ١٢٧ی هێزی ئاسمانیی حیزبوڵای لوبنانی کە بەرپرسی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لوبنانە، لە فڕۆکەخانەی" ئەلقەسیری" سووریە، کردووەتە ئامانج.

پێویستە بگوترێ کە ڕێژیمی ئێران لە ناوەندەکانی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی لە سووریە بۆ جێبەجێکردنی ئامانجە تێرۆریستییەکانی کەڵک وەردەگرێ و هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، یەکێک لە ناوەندە فەرماندەییەکانی ڕێژیمی ئێرانی لە دەمیشق کردبووە ئامانجی هێرشەکانی.

بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، هێزی ئاسمانیی ئەرتشی ئیسرائیل لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا، کۆگایەکی چەکوچۆڵ و تەقەمەنی حیزبوڵای لوبنان و هەروەها، ناوەندێکی فەرماندەیی ڕێژیمی ئێرانی لە دەمیشق کردووەتە ئامانجی هێرشەکانی.