لاوانی شۆڕشگێڕ و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە بەڕێوەبردنی چالاکییەکانیان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز و شەوی یەڵدا هەروا بەردەوامن.
ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بەبۆنەی شەوی یەڵدا، شەوی لەدایکبوونی ڕێبەری گەورە و ناوداری کورد شەهید دوکتور قاسملوو، لە بەشێک لە گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی شاری سەقز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
ئەو شوێنانەی چالاکیی تێدا کراوە بریتین لە: "شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی قەوەخ، مزگەوتی جامعەی قەوەخ، قوتابخانەی سەرەتایی قەوەخ، گەڕەکی بڵوار وەحدەت و بەردبڕان، بڵوار تەربیەت، شەقامی مونتەزێری، مزگەوتی دارولئێحسان، شیوی جووتیاران، گەڕەکی شاناز، ڕوودەکی، ٣٢ میتری، حەماڵاوا و تازاوا".
لە مەهاباد لاوانی شۆڕشگێڕ و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندەکانی تاڵاو، مەرجانئاوا، دێ مەنسوور، جەعفەرئاوا، حاجی حەسەن و هۆبەکانی عەجەمان، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز و شەوی یەڵدا چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.
لە پیرانشار لاوانی شۆڕشگێڕ بەبۆنەی شەوی یەڵدا و ڕۆژی پێشمەرگە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.