کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگەوازێک بۆ مانگرتن و ڕاپەڕین لە ١٠٠ـەمین ڕۆژی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران

12:01 - 2 بەفرانبار 2722

لاوان و گەنجانی شۆڕشگێڕی شارەکانی کوردستان و ئێران لە بانگەوازێکدا داوایان لە هەموو خەڵکی شۆڕشگێڕی گەلانی ئێران کردووە کە لە ١٠٠ـەمین ڕۆژی ڕاپەڕیندا بە مانگرتنی گشتی و خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕووبەڕووی دوژمنی داگیرکەر ببنەوە.

لاوان و گەنجانی شۆڕشگێڕی شارەکانی کوردستان و ئێران لە بانگەوازێکدا، داوایان لە هەموو خەڵکی خەباتگێڕی گەلانی ئێران کردووە کە ڕۆژی ٣ی بەفرانبار، لە سەدەمین ڕۆژی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئاخوندی، بە داخستنی دووکان و بازاڕەکانیان و هەروەها ڕاپەڕین و خۆپیشاندان دژی دەسەڵات، ڕێز لە خەبات و فیداکاریی شەهیدانی شۆڕشی ژینا بگرن و تێکڕا بۆ ڕووخانی ڕێژیمی کۆنەپەرەستی ئاخوندی بڕژێنە سەر شەقامەکان.

ئەو شارانەی کە بانگەوازەکەیان بڵاو کردووەتەوە بریتن لە شارەکانی" کرماشان، پاوە، مەریوان، بانە، سنە، سەقز، مەهاباد، جوانڕۆ، پیرانشار، میاندواوو، کامێران، ئیلام، خوڕەمئاوا و چەندین شاری کوردستان و ئێران".