کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکۆماری فنلاند: ئێمە پابەندین بە گەمارۆکانی یەکیەتیی ئورووپا بۆ سەر ئێران

12:25 - 2 بەفرانبار 2722

سەرکۆماری فنلاند بە فەرمی وڵامی داخوازینامەی نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی سەبارەت بە پشتیوانیی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران دایەوە.

ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەز بەرانبەر بە ١ی مانگی دێسامبری ٢٠٢٢ی زایینی، وەڤدێکی  پێکهاتوو لە نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و چالاکانی کورد و ئێرانی، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فنلاندیان کرد.

نوێنەرانی هێز و ڕێکخراوە سیاسییەکان یەک لەوانه جەهانبەخش خالیدی، نوێنەری کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوو و بە مەبەستی پشتیوانیی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و پێشگیری لە سەرکوتی بێبەزەیانەی خەڵک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە داخوازینامەیەکیان بۆ ناوەندە بڕیار بەدەستەکانی فنلاند نارد. 

لە وڵامی داخوازینامەکەدا هاتووە کە، سپاس بۆ داواکارییەکەتان کە ڕووبەڕووی سەرکۆماری هەتانبوو.
سەرکۆمار "نینیستۆ" لە چاوپێکەوتنی لەگەل سەرکۆماری ئێران لە نیۆیۆرک لە مانگی سێپتامبردا، بە ڕاشکاوی باسی لە دۆسییەی مەهسا ( ژینا) ئەمینی و باردۆخی ئێران کردوە.
نینیستۆ لە نامەکەیدا دەڵێ کە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن یەکیەتیی ئورووپاوە گەمارۆ خراوەتە سەر ئێران. سەرۆک کۆماری فنلاند ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو گۆڕانکارییەی کە ڕوویان داوە و هەموو بڕیار و ڕاسپاردەکانی یەکیەتیی ئورووپا لەسەر ئێران لە وەرزی پاییزی ٢٠٢٢وە کاری پێ دەکرێت.

سەرکۆماری فنلاند جەختی کردووتەوە کە ئەو وڵاتە خۆی بە ئەرکدار دەزانێت لە بەرانبەر ئەو گەمارۆیانەی بەسەر ئێراندا دەسپێ. جێبەجێیان بکات.