کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی جینایەتەکانی ڕێژیم لە کوردستان

16:08 - 2 بەفرانبار 2722

هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت و بانە دەیان ئەسپی کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەسدڕێژی گوللـە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "کوردپا" لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شارەکانی سەردەشت و بانە، هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی ئەسپی کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیە و دەیان ئەسپیان  بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتووە.

ئەو جینایەتی هێزەکانی ڕێژیم لە حاڵێکدا بووە کە ئەو ئەسپانە هیچ بارێکیان پێوە نەبووە و شەو هەڵیانکوتاوەتە سەر تەویلەکانیان و کوشتوویانن.

ڕێژیمی ئێران بە درێژایی مێژووی پڕ لە جینایەتی خۆی بەردەوام لە کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە دەستی لە هیچ جینایەتێک نەپاراستووە و جگە لەوەیکە لەسەر سنوورەکان ڕۆژانە کۆڵبەرانی هەژار دەکوژێ ڕەحم بە ئاژەڵەکانیش ناکات.