کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگەوازی خەڵکی بۆکان بۆ مانگرتن و ڕاپەڕینی سەرانسەری دژی ڕێژیم

16:12 - 2 بەفرانبار 2722

خەڵکی قارەمانی شاری بۆکان بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بانگەوازێکی گشتییان بۆ مانگرتن و ڕاپەڕینی سەرانسەری بەدژی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند.

لە درێژەی  ڕاپەڕین و مانگرتنەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خەڵکی شاری بۆکان لە بانگەوازێکی گشتیدا ڕایانگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بەفرانبار، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدانی ڕاپەڕین، مانگرتنی گشتی ڕادەگەیەنن و بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی و مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی" دژی ڕێژیم دەڕژێنە سەر شەقامەکان.

سەرەڕای کەشێکی ئەمنییەتی توند کە لەلایەن هێزەکانی رێژیم بە سەر شارەکانی کوردستان سەپێندراوە، خەڵکی بوێری کوردستان لەسەر داواکانی خۆیان پێداگرن و  بانگەواز بۆ بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان دەردەکەن.