کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی زاهیدان پاش نوێژی هەینی دژی ڕێژیم ڕژانە سەر شەقام

16:20 - 2 بەفرانبار 2722

خەڵکی قارەمانی شاری زاهیدان بە ژن و پیاوەوە پاش نوێژی هەینی ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دروشمی دژ بە ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندانیان دەست پێ کرد.

ڕۆژی هەینی، ٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی بوێری زاهیدان بە پیشەنگایەتی ژنانی قارەمانی ئەو شارە، پاش نوێژی هەینی بە دژی کۆماری ئیسلامی ڕژانە سەر شەقامەکان و سەرەتا ژنان بە دروشمی "برای ئازیزم تۆڵەی خوێنت دەکەینەوە" و دواتر بە تێکەڵاوی لەگەڵ پیاوان بە دروشمی "بەندکراوانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێن" و چەندین دروشمی دیکەی دژ بە ڕێژیم، درێژەیان بە ڕاپەڕینی سەرانسەریی دا و شەقامەکانی ئەو شارەیان هەژاند.

سەرەڕای بەربەست و گوشارەکانی هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ سەر خەڵکی زاهیدان، خەڵکی قارەمانی ئەو شارە بۆ پشتیوانیی لە بەندکراوانی سیاسی و دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکان  ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی ڕێژیم دروشمیان وتەوە و پێداگرییان لەسەر ئەوە کردەوە کە تا کۆتاییهێنان  بە دەسەڵاتی خامنەیی لە شۆڕشی سەرانسەری بەردەوام دەبن.