ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان بەردەوامن.
ڕۆڵەکانی دێموکرات شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ڕێکەوتی ٢ی بەفرانبار، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان لە شاری سونقوری کرماشان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە پارکی سەرابی ئەو شارە بە نووسینی دروشمی وەک: "مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و مەرگ بۆ تێرۆریست سلێمانی" لەسەر گۆڕی کوژراوانی ڕێژیم دروشمیان دژی ڕێژیمی ئاخووندی نووسی و بێزاریی خۆیان لەو ڕێژیمە دەربڕی.
ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی کوردستان، هەردەم لە بەڕێوەبردنی ئەرک و ئەسپاردەکانی حیزبی ئامادەن و بەڵێنییان داوە هەتا ڕووخانی ڕێژیمی پەت و سێدارە لە کار و چالاکی بەردەوام بن.