![](/content/upload/1/news/57640_w920.jpg)
وەزارەتی ئابووریی ئاڵمان ڕایگەیاند کە هەموو بەرنامە بازرگانییەکانی کە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران داینابوو بەهۆی بارودۆخی نالەباری ئەو وڵاتە و سەرکوتی خەڵکی خۆپیشاندەری ئێران لەلایەن دەسەڵاتەوە تا کاتێکی نادیار هەڵدەپەسێرێت.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی هەینی ٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لە زاری وەزارەتی ئابووریی ئاڵمانەوە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە وڵاتی ئاڵمان هەموو بەرنامە و ڕێککەوتنە بازرگانی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، بەهۆی بارودۆخی نالەباری ئەو وڵاتە و سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆ ماوەیەکی نادیار هەڵدەپەسێرێ و هیچ جۆرە هاوکارییەکی بازرگانیی و ئابووری ئەو وڵاتە ناکا.
لە بەشێک لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ئابووریی ئاڵماندا هاتووە کە دەوڵەتی ئاڵمان بڕیاری کۆتایی داوە کە هەموو بەرنامە و گەرەنتییەکانی بۆ پێشکەوتنی ئێران هەڵبووەشێنێتەوە و تەنیا کاتێک یارمەتیی بەو وڵاتە دەگەینێ کە پێویستیان بە یارمەتی خێرخوازانە و مرۆڤدۆستانە بێت.