کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرش بۆ سەر ناوەندی فەرهەنگیی ئەحمەدکایا ٧ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

10:10 - 3 بەفرانبار 2722

ڕۆژی ڕابردوو کەسێکی فەرانسەیی، بە بە چەکەوە هێرش دەکاتە سەر ناوەندی فەرهەنگیی "ئەحمەد کایا"، لە پاریس و ڕاستەخۆ تەقە لە خەڵک دەکا کە بەو هۆیەوە ٧ بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کەسێکی چەکداری خەڵکی فەرانسە هێرش دەکاتە سەر ناوەندی فەرهەنگیی کوردەکان لە شاری پاریسی فەرانسە و لە ئاکامدا ٣ کەس دەکوژرێ و ٤ کەسی دیکەش بریندار دەبن.

دادستانی فەرانسە لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند کە ئەو کەسەی هێرشی کردووەتە سەر ناوەندی فەرهەنگیی کوردەکان لە پاریس تەنیا لەبەر مەرامی تاکەکەسیی و ڕەگەزپەرەستانەی خۆی بووە و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دسبەسەر کراوە کە بەداخەوە لە ئاکامی هێرشی ئەو کەسە بۆ سەر ناوەندی فەرهەنگیی ئەحمەد کایا ٣ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٤ کەسیش بریندار بوونە.

هێرشی ئەو کەسە بۆسەر ناوەندی فەرهەنگیی حەمەد کایا لە پاریس ڕووبەڕووی ناڕەزایەتیی کوردانی دانیشتووی وڵاتە فەرانسە بووەوە و کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بە دروستکردنی خۆپیشاندانێک ناڕەزایەتیی خۆیانیان لەهەمبەر ئەو کردەوە قیزەونە دەربڕی و داوایان لە دەزگای قەزایی وڵاتی فەرانسە کردووە کە دەبێ بە خێراترین کات بکەری ئەو کردەوەیە سزا بدرێت.