سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتوویەتی کە تەنیا ڕێگەی پێشگرتن لە سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران، هێرشی سەربازییە و دەبێ ئامریکا و زلهێزە جیهانییەکان پشتیوانیی لەو بەرنامەیە بکەن.
بنیامین نتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێردراوی ئیسرائیل، ڕۆژی هەینی، ٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ بڵاوکراوەی "جویش ئینسایدێر" بە ئاماژە بە لەنێوچوونی بەرجام وتی: "وەکوو ئەو ١٥ ساڵەی پێشوو کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بووم تەنیا ئامانجم بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لە ئیسرائیل، ڕزگارکردنی جیهان لە مەترسییەکانی ڕێژیمی ئێرانە.
ناوبراو هەروەها وتی: "تەنیا ڕێگەی ڕزگاریی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە مەترسییەکانی ڕێژیمی ئێران، هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئەو وڵاتەیە، کە ئەو پلانە دەبێ بەردەوام لەسەر مێزی کاری بەرپرسانی وڵاتانی جیهان بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێژیمێکی سەرەڕۆ.
نتانیاهوو، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "لەباربردنی خۆزگە و ئامانجەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ دەسپێڕاگەیشتنی بە چەکی ناوکیی تەنیا کۆدەنگی وڵاتانی جیهان بۆ هێرشی سەربازیی بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئەو ڕێژیمەی دەوێت".