کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی هەوڵی وڵاتانی ئورووپایی بۆ بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران

10:42 - 3 بەفرانبار 2722

لە درێژەی سەرکوتی خوێناوی خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە، زۆربەی وڵاتانی ئورووپایی هەوڵ دەدەن سپای پاسداران بخەنە لیستی تێرۆرەوە.

ڕۆژی هەینی، ٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ٤٢ نوێنەری حیزبی سۆسیال دێموکرات لە پارلمانی ئاڵمان داوایان کردووە کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێندرێت.

نوێنەرانی پارلمانی ئاڵمان ڕایانگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە هەوڵ دەدا بە تێرۆرکردنی خەڵکی ئێران بەرگری لە مانەوەی خۆی بکات، بەڵام هیچ جێگە و پێگەیەکی نەماوە و بە تەواوی متمانەی خۆی لە دەست داوە.

ئەو نوێنەرانەی پارلمانی ئاڵمان باسیان لەوە کرد کە سپای پاسداران لە درێژەی شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران دژی ڕێژیم دەستی لە سەرکوتی خوێناوی نەپاراستووە، بۆیە دەبێ لە هەموو دنیا سپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێندرێت.