![](/content/upload/1/news/57647_w920.jpg)
بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لەسەر ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیم وتی کە ئاخوندەکان بە تەواوی ترسیان لێ نیشتووە و ڕاپەڕینیش تا کۆتاییهێنان بەو ڕێژیمە بەردەوامە.
ڕۆژی شەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، دەیڤید بارنیا، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، لەسەر ترسی ئاخوندەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاپەڕینی سەرانسەری گەلانی ئێران وتی: "ئاخوندەکان بە جۆرێک لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران ترساون کە باوەڕیان نەدەکرد بەو ڕۆژەی بگەن و ئێستا ئیدی پێیانوایە کە کۆتاییەکانی تەمنییانە و لە دەستی خەڵکی وەزاڵەهاتووی گەلانی ئێران ڕزگاریان نابێ".
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: " مووساد شایەتی ئەوە دەدا کە لە داهاتوودا ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران دژی ڕێژیمی ئاخوندەکان سەردەکەوێ و سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠٠ ڕۆژ لە ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی ڕێژیم، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان نەک کەم نەبووەتەوە، بەڵکوو پەرەی سەندووە و ئەوەش ترسی زۆری خستووەتە دڵی ڕێژیمی ئاخوندی و خۆپیشاندەرانیش ئیدی هیچ ترسێکیان لە سەرکوت نەماوە".