![](/content/upload/1/news/576541_w920.jpg)
مایک پۆمپێئۆ، لەبارەی دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین وتی، ڕێژیمی ئێران هەموو هێڵە سوورەکانی تێپەڕاندووە و یاسا نێونەتەوەییەکانی پێشێل کردووە.
ڕۆژی هەینی، ٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئامریکا، لە لاپەڕەی تویتێری خۆی لەسەر دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران نووسیویەتی: "سەرکۆماری ئۆکراین هەموو ڕاستییەکی ڕێژیمی ئێرانی خستە ڕوو کە دەستێوەردانی لە شەڕی ڕووسیە و ئۆکڕاین کردووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران هار بووە و هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە، بە هەموو شێوەیەک پێشێلکاریی دەکا و پێویستە پێشی پێ بگیردرێت".
پۆمپێئۆ باسی لەوەش کرد کە کاتێک ڕووسیە ناتوانێ بە تۆپخانەکانی شارەکانی ئۆکراین بکاتە ئامانج، بە دڕۆن و مووشەکی ڕێژیمی ئێران هێرش دەکا و ڕووسیە بۆ سیاسەتی کۆمەڵکوژی خۆی ڕێژیمی ئێرانی کردووەتە هاوپەیمانی خۆی.