کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی کچانی شۆڕشگێری شنۆ لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران

12:25 - 3 بەفرانبار 2722

لە ١٠٠ـەمین ڕۆژی ڕاپەڕین و بەرخۆدانی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، کچانی شۆڕشگێڕی شاری شنۆ بە نووسینی دروشم پشتیوانییان لە شۆڕشی سەرتاسەری کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کچانی شۆڕشگێڕی شاری شنۆ، لە درێژەی ڕاپەرینی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کە گەیشتە ١٠٠ـەمین رۆژی خۆی، بە نووسینەوەی دروشمی "ژن ژیان ئازادی، ئێمە کوردین نابەزین، ڕۆڵەی پێشەوا قازین و نا بۆ سێدارە"، پشتیوانیی خۆیان لە شۆڕشی گەلانی ئێران دەربڕی.

کچانی ئەوینداری نیشتمان لە شنۆ لە درێژەی ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئێران، بەردەوام لە گۆڕەپانی شۆڕشدا بوونە و هەموو کات بە کردەوە پاڵپشتییان لە ڕاپەرین کردووە و بەڵینیان داوە تا گەیشتن بە ئازادی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە گۆڕەپانی تێکۆشاندا بن.