کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نووسینی دروشمی دژ بە ڕێژیم لەلایەن کچانی شاری جوانڕۆ

10:59 - 4 بەفرانبار 2722

کچانی بوێر و ئازادیخوازی شاری جوانڕۆ، ڕۆژی ڕابردوو بە نووسینی دروشم لە سەر دیواری قوتابخانەکانیان، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ شەهیدانی ڕاپەڕینی کوردستان نوێ کردەوە.

ڕۆژی شەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە سەدەمین ڕۆژی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کچانی بوێر و ئازای شاری جوانڕۆ بە نووسینەوەی دروشمی ژن ژیان ئازادی، شەهید نامرێ و مەرگ و نەمان بۆ خۆفرۆشان و خامنەیی، جارێکی دیکە پەیمانی وەفادارییان بە ڕێبازی شەهیدانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە تایبەتی شەهیدانی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرەڕای ئەوەیکە هێزەکانی ڕێژیم و جاشەکانی شاری جوانڕۆ کەشێکی ئەمنییەتییان دروست کردووە، بەڵام لاوان و گەنجانی ئەو شارە بە تایبەتی کچانی چاونەترسی جوانڕۆ بە هەموو شێوازێک ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆ دەستەبەرکردنی ئازادیی و وەرگرتنی مافە ڕەواکانیان دەبنەوە.