![](/content/upload/1/news/57755_w920.jpg)
تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک ڕایگەیاند کە هەشتەگی مەهسا (ژینا) ئەمینی پلەی یەکەمی لە هەشتەگی جیهانی بە زمانی ئینگلیزی بە دەست هێناوە.
تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، ڕۆژی شەممە ٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک لە لاپەڕەی فەرمیی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە تویتێر ڕایگەیاند کە هەشتەگی مەهسا (ژینا) ئەمینی، سەروتر لە هەشتەگەکانی"تیلۆر سوئێفت" گۆرانیبێژی ناوداری پاپ و هەشتەگی"زێلێنسکی" سەرکۆماری ئۆکراین پلەی یەکەمی لە ئینستاگرام بە دەست هێناوە.
پێشتر هەشتەگی مەهسا (ژینا) ئەمینی بە زیاتر لە سێسەد میلیۆن جار دووبارە بوونەوە، ڕێکۆردی مێژوویی هەشتەگی جیهانیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر شکاندبوو و ئێستاش هەشتەگی مەهسا لە ئینستاگرام پلەی یەکەمی جیهانیی لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی بە دەست هێناوە.