![](/content/upload/1/news/57758_w920.jpg)
ڕاگەیەندراوەکانی ئیسرائیلی باس لەوە دەکەن کە بڕیارە لە داهاتوودا ڕووسیە ٢٤ فڕۆکەی شەڕکەری جۆری سۆخۆ ٣٥ بدا بە ئێران.
ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کاناڵی ١٢ی تێلێڤیزیۆنی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانی پلەبەرزی ڕۆژاوایی ڕایگەیاند کە ڕووسیە لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەیە کە لە داهاتوودا ٢٤ فڕۆکەی شەڕکەری سۆخۆ ٣٥ ڕادەستی ئێران بکا و ئەوەش مەترسییەکی جیدییە بۆ ناوچەکە و دەبێ پێشی پێ بگیردرێت.
ئەو کاناڵەی ئەوەشی باس کرد کە، ڕێککەوتنی کۆماری ئیسلامی و ڕووسیە دەتوانێ ئەوە بێ کە کۆماری ئیسلامی دڕۆن و مووشەک بدا ڕووسیە و ڕووسیەش فڕۆکەی شەڕکەری سۆخۆ ٣٥ بدا بە کۆماری ئیسلامی کە لە سەرەتادا بڕیار وابوو ڕووسیە ئەو فڕۆکانە بە دەوڵەتی میسر بفرۆشێ، بەڵام ئامریکا ڕێگەی نەدا و ئێستا بڕیار وایە لە داهاتوودا بیدا بە ڕێژیمی ئێران.