![](/content/upload/1/news/57759_w920.jpg)
بە تێپەڕبوونی ٩ مانگ بەسەر بەڵێنیی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کە وادەیان دابوو دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان هەرازان بکا، نەک هەرزان نەبووە، بەڵکوو گرانتر و کەمتریش بووە.
ڕۆژی شەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، مەسعوود ئەسل، لێکۆڵەری گشتیی کاروباری تەندروستی و دەرمانی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی گشتیی ڕێژیم، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی لە گەڵاڵەیەکی نوێدا ئەو پێشنیارەی کە ساڵی ڕابردوو بۆ هەرزانکردنی دەرمان و پێداویستی تەندروستی کردبوو، هەڵیوەشاندەوە و نابێ خەڵک چاوەڕوانی هەرزانیی دەرمان بکا و لە ئێستاشدا جگە لە گرانیی، دەرمان لە دەرمانخانەکان بە سەختی دەست دەکەوێت.
ناوبراو لە درێژە وتی: "جگە لە هەڵوەشاندنەوەی گەڵاڵەی هەرزانکردنی نرخی دەوا و دەرمان، تێچووەکانی بەرهەمهێنان وەکوو ئاو، کارەبا، گاز و حەقدەست و پێداویستییە سەرەتاییەکان گرانتر بوونە نرخەکان ناگەڕێنەوە بۆ ساڵی ڕابردوو لەبەر ئەوەی لە گەڵاڵەی نوێی حکوومەتدا هەموو ڕەش کراوەتەوە، واتا ئەو بەڵێنەی کە کۆماری ئیسلامی بە خەڵکی دابوو کە کەلوپەل و دەوا و دەرمان هەرزان بکا ڕاست نییە".