لاوانی شۆڕشگێری کوردستان بەبۆنەی یادکردنەوەی یادی شەهیدانی ڕاپەڕین لە کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لاوانی هەردەم ئامادەی شاری بۆکان بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لەو شارە، لە ڕۆژی چلەی ئەو شەهیدانەدا لە چەند شوێنی شار تراکتیان بڵاو کردەوە.
ڕۆڵە گیانفیداکانی بۆکان بۆ بەشداریی خەڵک لەو ڕۆژەدا لە شوێنەکانی "ئەبووزەر، ساحێلی، جادە حەسار و عەشایر" بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بەم ڕۆژە داوایان لە خەڵک کرد کە لە چلەی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بەشداریی بکەن.
خەڵکی وەزاڵەهاتوو لە ئێران و کوردستان لە ڕۆژی چلەی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەر گڵکۆی ئەو شەهیدانە کۆ دەبنەوە و وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی شەهیدان بە دۆژمنی تارکپەرەست دەسەلمێنن کە درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانن.