کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی گشتیی لە شاری بۆکان

12:19 - 4 بەفرانبار 2722

بەبۆنەی چلەی شەهیدانی ڕاپەڕین لە کوردستان و ڕێزگرتن لە شەهیدانی بۆکان، دووکان و بازاڕەکانی شاری بۆکان ئەمڕۆ بە گشتیی داخراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بە بۆنەی چلەی ١١ شەهیدی شاری بۆکان لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە تایبەتی کوردستان دژ بە دەسەڵاتی داگیرکەر، هەموو دووکانداران و بازاڕییانی شاری بۆکان، بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ شەهیدانی ئەو ڕاپەڕینە دووکان و بازاڕەکانیان داخست.

لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی لە ماوەی سێ ڕۆژدا ١١ کەس لە ڕۆڵە شۆڕشگێڕەکانی شاری بۆکان گیانی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمدا پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کرد و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی شۆڕشی ژینا بوون.