![](/content/upload/1/news/57764_w920.jpg)
نووسەری بەناوبانگی ئێرانی و نیشتەجێی ئامریکا، لە ڕێوڕەسمێکدا وتی کە ئەو شەڕەی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەیکەن، شەڕی مانەوە و ژیانە.
ڕۆژی شەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئازەر نەفیسی، نووسەری بەناوبانگی ئێرانی و نیشتەجیی وڵاتی ئامریکا، لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە پاریس وتی: "بەرخۆدانی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی، بەرخۆدانی مانەوە و ژیانە و دەبێ ڕێژیمی ئێران ئەو وڵاتە بەجێ بێڵێ و هەرچی زووترە واز لە سەرکوتی خوێناوی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران بهێنێ باشترە".
ناوبراو لە درێژەدا وتی: "گەلانی ئێران بە جۆرێک دژی کۆماری ئیسلامیی ڕاپەڕیون کە ئامانجەکەی دەبێتە ڕووخانی ئەو ڕێژیمە، لەبەر ئەوەی هەر بۆخۆیان ڕێبەریی ئەو شۆڕشە دەکەن و بە ئامانج و ویستی خۆشیان دەگەن، کۆماری ئیسلامی ناتوانێ بە زۆری هێز و سەرکوتکردنی خەڵک کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بێنێت، سەرەرای ئەو هەموو جینایەتە کە لە بەندیخانەکان دەیکا نیشانەی ئەوەیە لە کۆتاییەکانی تەمەنی نزیک دەبێتەوە".