ڕۆژی ھەینی، ١١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی ھەتاوی، حاجی ڕەحیم مەحموودی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری خەڵکی شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
حاجی ڕەحیم مەحموودی کەسایەتییەکی خۆشناو، ناسراو و لە بنەماڵەیەکی حیزبدۆست و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی مەھاباد و ناوچە بوو.
کوڕێکی ناوبراو بە ناوی ئەبووبەکر مەحموودی کە پێشمەرگە و قارەمانی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە لە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاویدا تێکەڵ بە کاروانی سوور خەڵاتی شەهیدانی حیزب و گەل بووە.
حاجی ڕەحیم تا دواهەناسەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان مایەوە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی مەهاباد و ناوچە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.