کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە گوندی قاسملوو

16:12 - 4 بەفرانبار 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی قاسملوو ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لەجێی ئاڵای کۆماری ئیسلامی لەسەر بانی قوتباخانەی ئەو گوندە هەڵ کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی شەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات لە گوندی قاسملوو سەر بە ناوچە ورمێ و شوێنی لە دایکبووکی شەهید دوکتور قاسملوو، لە سەربانی قوتابخانەی ئەو گوندە ئاڵای کۆماری ئیسلامییان هێنایە خوارەوە و ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد.

لاوانی شۆڕشگێر و تێکۆشەری کوردستان لە هەموو لایەکەوە، بە شێوازی جۆراجۆر دژی ڕێژیمی ئێران چالاکیی دەکەن و بەڵێنییان داوە تا گەیشتن بە ئازادی و ڕزگاریی دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.