کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووتاندنی بەنێری قاسم سلێمانی لە شاری ئیسفەهان

10:24 - 5 بەفرانبار 2722

لاوانی شۆڕشگێڕی ئیسفەهان لە درێژەی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکانیان دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەنێری فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای تێرۆریستی پاسدارانیان ئاگر تێبەردا.

شەوی یەکشەممە، ٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لاوانی شاری ئیسفەهان بە ئاگر تێبەردانی بەنێری تێرۆریست قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسداران، هەڵوێستی خۆیان دژی ڕێژیم پیشان داوە.

قاسم سلێمانی، فەرماندەی تێرۆریستی سپای قودسی ڕێژیم ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی،  لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهندیس، لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن هێزەکانی ئامریکا کوژران.

ڕێژیمی ئێران زۆری هەوڵ دا کە لەو فەرماندە تێروریستە هێما دروست بکا، بەڵام بەردەوام لە هەموو شارەکانی ئێران خەڵک بە نیشانەی دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی وێنەی ئەو فەرماندە تێرۆریستە و ڕێبەرانی ڕێژیم دەسوتێنن.