کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی لانیکەم ٦٥٠خوێندکار لە سەرەتای شۆڕشی سەرانسەریی ئێران

10:56 - 5 بەفرانبار 2722

لە سەرەتای ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم تا ئێستا لانیکەم ٦٥٠ خوێندکاری زانکۆیان دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەنجومەنی نێونەتەوەیی خوێندکارانی ئێرانی، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی زانکۆکان ڕایانگەیاند کە لەسەرەتای ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و سەرکوتکردنی خوێندکاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، لانیکەم تا ئێستا ٦٥٠ کەس لە خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران، ڕفێندراو، دەسبەسەر و ئەشکەنجە دراون و بێ ئەویکە چارەنووسیان دیار بێ، لە بەندیخانەکاندا ماونەتەوە.

ئەنجومەنی نێونەتەوەیی خوێندکارانی ئێرانی، لەو نامەیەدا داوای ڕوونکردنەوەی هۆکاری کوژرانی خوێندکاران لە خۆپیشاندانەکان و بەدواداچوونی دۆخی خوێندکارانی زیندانی کردووە.

هەروها لەو نامەیەدا هاتووە کە سەرکوتی خوێندکاران،‌ خاڵێکی شەرمەزارییە بە نێوچاوانی وەزارەتی زانست و تەندروستی ڕێژیمی ئێران.