کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتوانیی خەڵکی ڕاپەڕیوی بەلووچستان لە کوردستان

14:00 - 12 سەرماوەز 2722

خەڵکی ڕاپەڕیوی بەلووچستان، ڕۆژی هەینی بە بەرزکردنەوەی پلاکارد و دروشم پشتیوانیی خۆیان بۆ خەڵکی کوردستان دووپات کردەوە.

ڕۆژی هەینی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی بەلووچستان لە خوتبەکانی نوێژی هەینی، لە مزگەوتی مەکیی زاهێدان، بە بەرزکردنەوەی پلاکاردی "کوردستان تەنیا نییە بەلووچستان پشتیوانییە"، پشتیوانییەکانی خۆیان بۆ خەڵکی کوردستان دووپات کردەوە.

هەروەها خەڵکی ڕاپەڕیوی بەلووچ بە بەرزکردنەوەی ئاڵای بەلووچستان لە خوتبەکانی نوێژی هەینیدا، دووبارە بە کۆماری ئاخوندییان سەلماندەوە کە ڕێژیمی ئێوە دەبێ برووخێت.

ناڕەزایەتییەکان لە بەلووچستان، ڕۆژ بەڕۆژ لە پەرەسەندندایە و چالاکان و خەڵکی بەلووچستان بە شێوازی جۆراجۆر، داوای ڕووخانی ڕێژیمی ئاخوندی دەکەن.