![](/content/upload/1/news/57741_w920.jpg)
بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل هۆشداریی دا کە ڕێژیمی ئێران مەوادیەکی ئەوتۆی بۆ دەستپیڕاگەیشتنی بە چەکی ناوکیی نییە، دەبێ ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نەدا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، زۆهار پالتی، بەرپرسی پلەبەرزی ئاسایش و پێشووی دەزگای هەواڵگری مووسادی ئیسرائیل، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تایمز ئیسرائیل، لەسەر ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران لە دەستپڕاگەیشتن بە چەکی ناوکیی نزیک بووەتەوە، هۆشداریی دا کە دەبێ ئیسرائیل هیڕش بکاتە سەر دامەزاروە ناوکییەکانی ئێران.
ناوبراو وتی کە ئیسراێیل نابێ بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بدا ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگا و پێویستە کۆمەڵگەی جیهانیی و وڵاتانی هاوپەیمانیش لەو بارەیەوە بێهەڵوێست نەبن.
بەرپرسی پێشووی مووساد باسی لەوەش کرد کە ڕێژیمی ئێران ئورانیۆمی پیتێندراوی گەیاندووتە ئاستی ٩٠ لەسەد و ئامادەیە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوکیی کە چەند ڕۆژ تا چەند حەوتوو مەودای پێویستە، بۆیە دەبێ ئیسرائیل بە زووترین کات هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیم و ئیزن نەدا تاران دەستی بە چەکی ناوکی بگا، دەنا دەبێتە مەترسییەکی زۆر جیددی بۆ سەر ناوچەکە.