کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە زانکۆکانی ئێران خوێندکاران بە شێوازی جوارجور دژی ڕێژیم چالاکیی دەکەن

13:50 - 5 بەفرانبار 2722

لە زانکۆکانی ئێران و کوردستان خوێندکاران بۆ پشتیوانیی لە خۆپیشاندانەکان و درێژەی خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیمی ئێران چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

خوێندکاران لە زانکۆی نێودەوڵەتیی قەزوین بۆ پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و درێژەی خۆپیشاندانەکان بە نووسینی دروشمی وەک: " ١٠٠ ڕۆژ شۆڕشی ژینا، پرچەکانم دەبێتە تەنافی ئێعدامتان،" و دروشمی دیکە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

لە دانیشکەدەی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی تاران خوێندکاران بە شێوەی ڕۆژنامە هەواڵەکانی تایبەت بە خۆپیشاندانەکانیان بڵاو کردووەتەوە.
لە درێژەی ئەو چالاکییانەدا خوێندکاران لە دانیشكەدەی بەرقی زانکۆی نەوشیراونی بابۆل تەنافی ئێعدامیان هەڵواسیوە.
هەروەها لەو زانکۆیە قایەقی کاغەزیان بۆ ڕێزلێنان لە کیان پیر فەلەک بڵاو کردووەتەوە.
کیان پیر فەلەک منداڵێکی ٩ ساڵەی خەڵکی ئیزە بوو کە لە خۆپیشاندانەکاندا لایەن هێزە تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران شەهید کرا.