هاووڵاتییانی ناڕازیی شاری تاران، ئەمڕۆ لە مێترۆی تەربیەت مودەڕسی تاران، دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەییان وتەوە.
لە درێژەی ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکەی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئاخوندی، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییانی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی تارانی پێتەختی ئێران، لە مێترۆی مودەڕسی ئەو شارە، بە دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و دیکتاتۆر و هەروەها ئاخوند دەبێ لە ئێران بڕوا و بڕووخێ دەسەڵاتی ئاخوندی، جارێکی دیکە ڕق و بێزاریی خۆیان بەنیسبەت دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئاخوندی دەربڕی.