لە ناوچەی چلچەمەی سەقز، بەبۆنەی بەرزڕاگرتنی چلەی شەهیدانی سەقز، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان یادی شەهیدانیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە، ٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لاوانی شۆڕشگێڕی ناوچەی چلچەمەی سەقز، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بڵاوکردنەوەی وێنەی پێشمەرگە و ژینا ئەمینی، یادی چلەی شەهیدانی سەقزیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.
لاوانی خۆڕاگری ناوچەی چلچەمە، لەو چاکلاکییەدا ڕایانگەیاند کە لەم ڕۆژەدا بڕیار دەدەن کە تا دوایین دڵۆپی خوێنیان درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازی هەموو شەهیدانی کوردستان دەبن و بۆ هەر ئەرکێک کە حیزبی دێموکرات پێیان بسپێرێ بەوپەڕی فیداکاری و شانازییەوە بەڕێوەی دەبەن.