![](/content/upload/1/news/57781_w920.jpg)
لە درێژەی مانگرتن و ڕاپەڕینەکانی گەلانی ئێران دژی دەسەڵات، ڕۆژی ڕابردوو کارمەندان و کرێکارانی پاڵاوگەی نەوتی ئابادانیش بە مانگرتنە گشتییەکانەوە پەیوەست بوون.
ڕۆژی دووشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لە درێژەی مانگرتن و ڕاپەڕینە گشتییەکانی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی ئاخوندی، کارمەندان و کرێکارانی پاڵاوگەی نەوتی" عەسەلوویە" و کرێکارانی پاڵاوگە نەوتییەکانی ئابادان بەگشتی دەستیان دایە مانگرتنی گشتی و پاش هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆ سەر کرێکاران و کارمەندانی مانگرتوو، نزیک بە ٣٠ کەس لە کرێکاران لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو بووەتەوە پاش ڕاگەیاندنی مانگرتن و ڕاپەڕینی گشتی دژی دەسەڵاتی ئاخوندی، مانگرتنی کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمیی ئابادان و پاڵاوگە نەوتییەکانی ئابادان، سەرەڕای گوشاری زۆری هێزەکانی ڕێژیم بەردەوامە.