![](/content/upload/1/news/57777_w920.jpg)
لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان، لەدرێژەی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامی، خەڵکی وەزاڵەهاتوو بە دروشمی دژ بە دیکتاتۆرییەت و کۆماری ئیسلامی شەقامەکانیان کردە گۆڕستانی داگیرکەران.
شەوی دووشەممە، ٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ١٠١ـەمین ڕۆژی ڕاپەڕینی سەرانسەری دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شارەکانی مەهاباد، پاوە، تاران، مەشهەد، دەشتی لە پارێزگای هۆرمۆزگان و زۆربەی شارەکانی دیکەی ئێران و کوردستان، خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی دروشمی ئازادییان وتەوە و تەواوی شەقامی شارەکانیان لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کردۆتە گۆڕەپانی بەرگری و بەڵێنیان داوە کە تا ڕووخانی ڕێژیم کۆڵ نادەن.
خەڵکی وەزاڵەهاتووی شاری دەشتی لە پارێزگای هۆرمۆزگان، دوای بەڕێوەچوونی چلەی ماتەمینی شەهید حامید مەلایی، کە لە ڕاپەڕینە سەرانسەرییەکاندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم شەهید کرا، ڕژانە سەر شەقامەکان و بەدژی کۆماری ئیسلامی دروشمیان دا و پەیوەست بوون بە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێرانەوە و ڕایانگەیاند لە دەبێ تا ڕووخانی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران یەکگرتوو و یەکهەڵوێست بەدژی جینایەتەکانی ڕێژیمدا بچنەوە.