![](/content/upload/1/news/57780_w920.jpg)
ئەبولفەزل قەدیانی، ڕەخنەگری ڕێژیمی ئێران، سەبارەت بە دۆخی نالەباری ڕێژیمی ئیسلامی وتی: هۆکاری سەرەکیی ئاڵۆزی و تێکچوونی ئاسایشی خەڵک، خودی عەلی خامنەییە.
بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، ئەبولفەزل قەدیانی، کەسایەتیی سیاسی و ڕەخنەگری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەیەكدا لەسەر بارودۆخی ئێران وتی: ئەوەیکە هەنووکە لە ئێراندا دەگوزەرێ و خەڵکی تووشی کێشە کردووە خودی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامییەوە و بێگومان ڕێژیمی ئێران کۆتاییەکانییەتی و مەحکوومە بەوەی کە ئێران بەجێ بهێڵێ.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: کۆماری ئیسلامی بە هاتنەسەرکاری لە سەرەتاوە دژایەتیی گەلانی ئێرانی کردووە تا ئێستا و دەسەڵاتێکی داسەپێن و زۆرەملێ بووە، هەر بەزۆری خۆی بەسەر خەڵکی ئێراندا ساغ کردۆتەوە و بۆ بەرژەوەندیی خۆی هەموو شتێک دەکا و گوێ بە کوشت و کوشتار نادا، بۆ نموونە بە مووشەک لە فڕۆکەی ئۆکراینی دا و ١٧٦ مرۆڤی کوشت و بۆشی گرینگ نەبوو کەوایە حکوومەتێک دەستی بە خوێنی مرۆڤ سوور بێ کۆتاییەکەی هەر نەمانە.