![](/content/upload/1/news/57792_w920.jpg)
لە درێژەی ڕەوەندی هەڵکشانی نرخی دۆلاری ئەمریکا لە ئێران، کۆماری ئیسلامی لە کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی دراو بێهیوا بووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەردەوام نرخی دۆلاری ئەمریکایی لە بازاڕەکانی ئێران لە بەرانبەر تمەنی ئێرانی بەرز بووەتەوە و نرخی هەر دۆلارێک لە بازاڕی ئازاد سنووری ٤٢ هەزار تمەنی تێپەڕ کردووە و هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی دراو بێئاکام ماوەتەوە.
بەرپرسانی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ئە دوو حەفتەیەدا کە نرخی دۆلار بەرز بووەتەوە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، کۆبوونەوەگەلی جیاوازیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی دراو بەڕێوە بردووە، بەڵام ئەو هەنگاوانە شکستیان هێناوە.
نرخی دۆلار بەرانبەر بە تمەن لە هەڵکشاندایە و کۆنتڕۆڵی بازاڕی دراو لە دەستی کۆماری ئیسلامی دەرچووە.