ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەویی سەبارت بە لەسێدارەدانی ٢٨ کەس لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران هۆشداریی دا.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، ڕۆژی هەینی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە تویتکێدا سەبارەت بە لەسێدارەدانی ٢٨ کەس لە ئێران بەتایبەتی ٣ منداڵ لەلایەن ڕێژیمی ئێران هۆشدارێکی بڵاوکردەوە و نووسی: "٢٨ کەس کە لە نێوانیاندا ٣ منداڵی تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ هەیە ئەگەری هەیە لەسێدارە بدرێن.
ئەو ڕێکخراوە باسی لەوە کردووە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە سزای لەسێدارەدان بەمەبەستی ترساندنی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان کەڵک وەردەگرن.