![](/content/upload/1/news/57798_w920.jpg)
بەدوای ئەوەیکە چەند کەس لە قارەمانانی شەترەنجی ئێران سەرپۆشەکانیان وەلا نا و بۆ دەرەوەی ئێران کۆچیان کرد ئەمجارە قارەمانی یەکەمی شەترەنجی ئێران لە کێبڕکێیەکانی قارەمانییەتی جیهاندا بە بێ حیجاب بەشداریی ئەو کێبڕکێیانەی کرد.
سارا سادات خادمولشەریعە وەک نوێنەری ئێران لە یەکەمین بەشداریی خۆی لە کێبڕکێیەکانی قارەمانییەتی شەترەنجی جیهان کە لە وڵاتی قەزاقستان بەڕێوە چووە بێ حیجاب بەشداری کرد.
خادمولشەریعە تەمەنی ٢٦ ساڵە و وەک باشترین ژنی شەترەنجبازی ئێران لەو کێبڕکێیانەدا بەشداری کردووە.
پێشتریش نوێنەرانی شەترەنجی ئێران لەوانە میترا حیجازی پوور شەترەنجباز و شۆهرە بەیات داوەری نێونەتەوەیی شەترەنجی ئێران لە کێبڕکێ جیهانییەکاندا بەبێ سەرپۆش بەشدارییان کردبوو کە لە ئاکامدا ناچار بوون بۆ دەرەوەی ئێران کۆچ بکەن.