![](/content/upload/1/news/57900_w920.jpg)
ئاڤیۆ کۆخاوی وتوویەتی ئێمە بەردەوامین لەسەر هێرش کردنەسەر بەرژەوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە.
ئاڤیۆ کۆخاوی، بەرپرسی گشتیی هێزەکانی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە، ٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە وتوویژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی" ئۆرشەلیم پۆست" وتی: "ئیسرائیل لانیکەم لە حەوتوویەکدا عەمەلیاتێک دژی ڕێژیمی ئێران لە سووریە بەڕێوە دەبا و بەردەوامە لە بۆردمانکردنی بنکە و بارەگاکانی ڕێژیمی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە لە سووریە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: "ئێمە ئامادەین لە هەموو بارودۆخێکدا هێرشی سەربازی بکەیەنە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران لەنێو خاکی وڵاتەکەیدا".