ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانبار کاک ساڵح خالیدی پێشمەرگەی پێشووی کوردستان لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک ساڵح خەڵکی گوندی شەملەکانی سەر بە ورمێ بووە و بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.
ناوبراو بۆ ماوەی چەند ساڵ پێشمەرگەی حیزب بووە و دواتر لەسەر ئیزنی حیزبی دێموکرات بەهۆی بارودۆخی بنەماڵەکەی گەڕابووەوە نێوخۆی وڵات.
ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و جێگای متمانەی خەڵک بووە و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی هەر بە ڕێگا و ڕێبازی حیزبەکەی وەفادار ماوەتەوە.
تەرمی کاک ساڵح لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.