کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچی یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ئابدانان کەوتە بەر لێدانی هێزەکانی ڕێژیم

18:20 - 12 سەرماوەز 2722

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری ئابدانان، کچی دەسبەسەرکراوێکی خۆپیشاندانەکانیان دایە بەر کوتان و لێدان.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ئابدانان هێرشیان کردووەتە سەر کچی مەهدی شاهمورادی ، کە یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانەکانەکانی ئابدانانە.

هێزەکانی ڕێژیم پاش بێڕێزیکردنی زۆرئەو منداڵەیان داوەتە بەر کوتان و لێدان.

ئەو کچە ناوی "تیام"ە و ماوەی چەند ڕۆژە لە بەردەم بەندیخانە ئابدانان، بەهۆی ئەوەیکە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ئیزنیان نەداوە چاوی بە بابی بکەوێ مانی گرتووە.