![](/content/upload/1/news/57914_w920.jpg)
سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندیی دەرەوەی پارلمانی بریتانیا وتی: بەدیلگرتنی هاووڵاتییانی بیانی و خاوەن دوو ڕەگەزنامە لە ئێران، بۆ کۆماری ئیسلامی بووەتە کار و کاسبی.
ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئالشیا کێرنێز، سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندیی دەرەوەی پارلمانی بریتانیا، لەسەر بەدیلگرتن و دەسبەسەرکردنی بیانییەکانی نیشتەجێی ئێران لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، وتی ئەمە بووەتە کار و پیشە بۆی و هەرکەسێک کە خاوەنی دوو ڕەگەزنامە بێ و لە ئێراندا بژی دەسبەسەری دەکات و بە دیلی دەگرێ و بۆ ئازادکردنی داوای بارمتە دەکا.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکانی بەڵگەی هەیە و کەسی بیانی هەبووە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بەدیل گیراوە و داوای پارەی کردووە تا ئازاد بووە دواتر کە ئازاد بووە باسی دۆخی نالەباری کەسانی خاوەن دوو ڕەگەزنامەی لە ئێراندا کردووە. هەروەها نازەنین زاغری یەکێک لەو کەسانەیە کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی شەش ساڵ لە بەندیخانەکانی ئەو ڕێژیمەدا بوو.