![](/content/upload/1/news/57815_w920.jpg)
ئەمریکا سزا دەخاتە سەر چەند بانکی عێراقی بکە بە نهێنی مامەڵەی دۆلاریان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران کردووە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، موسەننا ئەمین ئەندام پارلمانی عێراق، وتی: "ئەمریکا بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە بڕێکی زۆر دۆلار بە شێوەی نهێنی لە بانکەکانی عێراقەوە چووەتە ئێران، داوای لە بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە کرد کە هەموو بانکەکانی عێراقی کە بە شێوەی نهێنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی مامەڵەی دۆلاریان کردووە سزا بدرێن".
ئەو ئەندام پارلمانە ئەوەشی خستە ڕوو کە، ئامریکا ناردنی دۆلاری لە بانکەکانی عێراق بۆ ئێران بە کارێکی قاچاق ناو بردووە و هەروەها لەبارەی پێوەندی لەگەڵ ڕێککەوتنێکی چوار میلیارد دۆلاری لەنێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیدا، هۆشداریی توندی بە بەغدا داوە کە نابێ هیچ مامەڵەیەکی دراو لەگەڵ تاراندا بکرێت.